Artwork

Conteúdo fornecido por Dr. J. Vernon McGee. Todo o conteúdo do podcast, incluindo episódios, gráficos e descrições de podcast, é carregado e fornecido diretamente por Dr. J. Vernon McGee ou por seu parceiro de plataforma de podcast. Se você acredita que alguém está usando seu trabalho protegido por direitos autorais sem sua permissão, siga o processo descrito aqui https://pt.player.fm/legal.
Player FM - Aplicativo de podcast
Fique off-line com o app Player FM !

ئه‌یوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤

21:34
 
Compartilhar
 
Manage episode 427376322 series 3425855
Conteúdo fornecido por Dr. J. Vernon McGee. Todo o conteúdo do podcast, incluindo episódios, gráficos e descrições de podcast, é carregado e fornecido diretamente por Dr. J. Vernon McGee ou por seu parceiro de plataforma de podcast. Se você acredita que alguém está usando seu trabalho protegido por direitos autorais sem sua permissão, siga o processo descrito aqui https://pt.player.fm/legal.

ئه‌یوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤

  • 1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«لەبەر جۆشانی ناخم،
  • بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە.
  • 3گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت،
  • ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە.
  • 4«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە،
  • لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟
  • 5هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و
  • خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە.
  • 6هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و
  • سەریشی لە هەور بدات،
  • 7بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و
  • ئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“
  • 8وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت،
  • وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت.
  • 9چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە،
  • جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت.
  • 10کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛
  • دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە.
  • 11ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین،
  • بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.
  • 12«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و
  • لەژێر زمانی بیشارێتەوە،
  • 13دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت،
  • بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد،
  • 14بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت،
  • دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی.
  • 15سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛
  • خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت.
  • 16ژەهری مار دەمژێت؛
  • زمانی مار دەیکوژێت.
  • 17جۆگەکان نابینێت،
  • ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ.
  • 18بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات،
  • لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت.
  • 19لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛
  • دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو.
  • 20«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛
  • ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات.
  • 21خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛
  • ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت.
  • 22لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت،
  • دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر.
  • 23لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات،
  • خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و
  • وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت.
  • 24لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و
  • تیری بڕۆنز دەیبڕێت.
  • 25تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە،
  • نووکی بریسکەدار زراوی بڕی.
  • ترسی بەسەرەوەیە؛
  • 26هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە.
  • ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە،
  • ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات.
  • 27ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات،
  • زەوی لێی ڕادەپەڕێت.
  • 28لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت،
  • لافاوێک ماڵەکەی دەبات.
  • 29ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە،
  • میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»

ئه‌یوب ٢١

  • 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛
  • با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.
  • 3بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و
  • پاش قسەکانم گاڵتە بکەن.
  • 4«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟
  • بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟
  • 5ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و
  • دەست بخەنە سەر دەمتان.
  • 6کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛
  • موچڕکە بە لەشمدا دێت.
  • 7بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،
  • هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟
  • 8نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،
  • وەچەیان لەبەرچاویانە.
  • 9ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛
  • کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.
  • 10گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛
  • مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.
  • 11منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛
  • شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.
  • 12دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛
  • بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.
  • 13ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و
  • بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە.
  • 14لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!
  • دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.
  • 15توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟
  • سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“
  • 16بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،
  • با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.
  • 17«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و
  • کارەساتیان بەسەردێت،
  • یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟
  • 18یان وەک کا بن لەبەردەم با و
  • وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟
  • 19دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“
  • با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!
  • 20با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،
  • لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،
  • 21چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،
  • ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟
  • 22«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،
  • ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟
  • 23کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،
  • کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،
  • 24لەشیان ساغن و
  • مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.
  • 25کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و
  • تامی خێروخۆشییان نەکردووە.
  • 26هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و
  • کرم دایاندەپۆشێت.
  • 27«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و
  • ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،
  • 28چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟
  • کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“
  • 29ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و
  • سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟
  • 30بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،
  • ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟
  • 31کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟
  • کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟
  • 32ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و
  • لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.
  • 33قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛
  • هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و
  • لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.
  • 34«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟
  • لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»

  continue reading

583 episódios

Artwork
iconCompartilhar
 
Todos os episódios

×
 
Loading …

Bem vindo ao Player FM!

O Player FM procura na web por podcasts de alta qualidade para você curtir agora mesmo. É o melhor app de podcast e funciona no Android, iPhone e web. Inscreva-se para sincronizar as assinaturas entre os dispositivos.

Guia rápido de referências